٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٢٣
زەریف: ئێران سنوری ٣٠٠کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی تێپەر کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە پەیمان شکێنی ئوروپاییەکان لە جێ بەجێ کردنی وادە بەرجامییەکانیان، وتی: بەپێی بڕگەی٣٦ی بەرجام، لەسنوری ٣٠٠کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو تێپەڕی.

(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە پەیمان شکێنی ئوروپاییەکان لە جێ بەجێ کردنی وادە بەرجامییەکانیان، وتی: بەپێی بڕگەی٣٦ی بەرجام، لەسنوری ٣٠٠کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو تێپەڕی.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا وتی: ئێران زۆر شەفاف و بەئاشکرا بەپێی ئەو بەرنامەی لەپێشدا ڕایگەیاندبوو، بەڵێنیەکانی لە بەرجامدا کەم دەکا.

زەریف وتی: ئێران لە قۆناخی دواتری کەمکردنی وادە بەرجامییەکانی، ئاستی پیتاندنی ٣.٦٧ لەسەت تێدەپەڕێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێتوو ئوروپاییەکان هەوڵی پێویست بدەن بۆ جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنیەکانیان، هەوڵەکانی تاران بۆ گەڕانەوە دەشێ بەڵام ئەگەر هەنگاوی پێویست هەڵنەگرن ئێران بەگوێرەی برگەی٣٦ی بەرجام، هەنگاونانەکانی خۆی کەم دەکا.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە ئینستێکس هەنگاونانێکی پێشەکییە بۆ جێ بەجێ کرانی وادەکانی ئوروپا، وتی: پاش چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لە هەشتی مای٢٠١٨و جێ بەجێ کرانی بڕگەی٣٦ لەلایەن ئێرانەوە، ئوروپییەکان یازدە بەڵێنیان دا کە ئینستێکس هیچکام لەو بەڵێنیانە نییە، بەڵکوو پێشەکییەکە بۆ جێ بەجێ کرانی ئەو وادەو بەڵێنیانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئوروپییەکان تائێستا نەک هەر ئەسڵی بەڵێنیەکانیان ئەنجام نەداوە بەڵکوو تەنانەت پێشەکیی جێ بەجێ کردنی وادەکانیان پاش نزیک بە١٤مانگ تازە خەریکە پراکتیکی دەکرێ.

زەریف لەبارەی بایکۆتی ئینستێکس لەلایەن ئەمریکاشەوە وتی: ئەوە کێشەی ئوروپییەکانە کە دەبێ گرفتەکەیان چارەسەر بکەن.



/129